عیراقی
دەبێت سنوورێک بۆ دەستدرێژییەکانی تورکیا دابنرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانی نەبنی و سەرکردەی لە چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان داوا لە حکومەتی عیراق دەکات سنوورێک بۆ هێرشەکانی تورکیا دابنێت کە رۆژانە بۆ سەر گیان و ماڵی هاوڵاتییانی خستووەتە مەترسییەوە".
رایگەیاند "بە تووندیی هێرش و پەلامارەکانی تورکیا بۆ سەر خاک و ئاسمانی عیراق ئیدانە دەکەن و پێشێلکاریی گەورە و قبوڵ نەکراون و هیچ پاساوێکیان نییە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "پێویستە حکومەتی عیراق هەنگاوی بەپەلە بگرێتەبەر و سەرجەم رێو شوێنەکان دژبە پێشێلکارییەکانی تورکیا جێبەجێ بکات".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "دەبێت سنوورێک بۆ دەستدرێژییەکانی تورکیا دابنرێت کە بووەتە هەڕەشەیەکی راستەوخۆ و رۆژانە بۆ سەر گیان و ماڵی هاوڵاتییانی عیراقی".
ئەمە لە کاتێکدایە، دوێنێ 2024/12/20، تورکیا زنجیرەیەک هێرش و پەلاماریی بۆ سەر سنووری هەر سێ پارێزگای دهۆک، هەولێر و سلێمانی بە بیانووی بوونی گەریلاکانی پەکەکە ئەنجامدا.
ب ح