عیراقی

وەزارەتی ناوخۆی عیراق: 42 ملیۆن هاوڵاتی خاوەن کارتی نیشتمانیین

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی ناوخۆی عیراق: 42 ملیۆن هاوڵاتی خاوەن کارتی نیشتمانیین
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ شەممە 2024/12/21، وەزارەتی ناوخۆی عیراق تۆمارکردنی زیاتر لە 42 ملیۆن هاوڵاتیی لە سیستمی کارتی نیشتمانی راگەیاند.

ئاماژەی بۆ ئەوەکرد " زیاتر لە 42 ملیۆن هاوڵاتیی عیراقییان لە سیستمی کارتی نیشتمانیی تۆمارکردووە و نزیک دەبینەوە لە کۆتایی پرۆسەکە، هەروەها نەوەی دووەمی کارتەکە لەگەڵ وێنە و رەنگەکانی پەسەند کراوە و بە شێوەیەکی ناوەندیی لە بەغدا چاپ کراوە".

ئەوەشی خستەڕوو "دوای کردنەوەی فەرمانگەی ناوەندیی لە پارێزگای سلێمانی، بەمنزیکانە تۆماری ناوەندیی کارتی نیشتیمانی لە سەرتاسەریی عیراق دەکەینەوە، کە دەکاتە 19 فەرمانگە، بەشێوەیەک دووانیان لە بەغدان (کەرخ و رەسافە) 17 ناوەند لە باقی پارێزگاکانی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە".

باسی لەوەشکرد "لەئێستادا هەر هاوڵاتییەکی عیراقی دەتوانێت کارتی نیشتیمانیی دەربهێنێت لە هەر کوێیەک بێت، بێ گوێدانە شوێنی تۆمارکردن یان لەدایکبوونی هاوڵاتییەکە".

وتیشی "وەک قۆناغی یەکەم شەش وێشتگە بۆ دەرکردنی کارتی نیشتیمانی لە دەرەوەی وڵات بۆ خزمەتکردنی هاوڵاتییانی عیراقی لە هەر یەک لە وڵاتانی (ئوردن - عەممان)، (ئیمارات - ئەبوزەبی)، (تورکیا - ئەنکەرە)، (بەریتانیا - لەندەن)، (ئەڵمانیا - فرانکفۆرت)، (ئێران - تاران) دەکەنەوەو لە چارەکی یەکەمی ساڵی داهاتوودا بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی عیراق، چەندین وێشتگەی تر لە وڵاتانی تر دەکەنەوە".

ب ح

Qaiwan
Qaiwan