عیراقی

هاوپەیمانی فەتح: حەشدی شەعبی هەڵناوەشێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هاوپەیمانی فەتح: حەشدی شەعبی هەڵناوەشێتەوە
مەودا میدیا

هاوپەیمانی فەتح بە سەرۆکایەتی هادی عامری، هەوڵە نێودەڵەتی و هەرێمییەکانی بۆ هەڵوەشاندنەوەی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە عیراق رەتکردەوە.

عەلی فەتلاوی، سەرکردە لە هاوپەیمانی فەتح رایگەیاند "هێزەکانی حەشدی شەعبی سەروەریی خاکی عیراق-یان لە هەڕەشەکانی ناوخۆ و دەرەوە پاراستووە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "هەوڵی هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی خەونی دوژمنانی عیراقە و ئەو خەونە هەرگییز بەدینایەت".

ئەوەشی خستەڕوو "حەشدی شەعبی دامەزراوەیەکی ئەمنیی و سەربازییە، وەک پۆلیس و سوپا، ناتوانرێت هەڵبوەشێنرێتەوە، چونکە یەکێکە لە گرنگترین دەزگاکانی تایبەتمەند بە پاراستنی ئاسایش و سەلامەتیی بۆ عیراق".

وتیشی "سەرەڕای فشارەکانی رۆژئاوا بۆ سەر عیراق، بەڵام مەرجەعی باڵای ئایینی سەید عەلی سیستانی رەتیکردەوە فەتوای هەڵوەشاندنەوەی هێزەکانی حەشدی شەعبی دەربکات".

ئەمە لە کاتێکدایە، ئەمریکا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی فشارەکانیان بۆ هەڵوەشاندنەوە و تێکەڵکردنی هێزەکانی حەشدی شەعبی بە سوپا و هێزە ئەمنییەکانی تر بۆ سەر حکومەت و سەرکردە عیراقییەکان چڕکردووەتەوە.

ب ح
Qaiwan
Qaiwan