عیراقی
حه‌لبوسى سكاڵاى له‌سه‌ر هۆشیار زێبارى تۆماركرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
سه‌رۆكى پێشووى په‌رله‌مانى عیراق سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر هۆشیار زێبارى ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسیی پارتى دیمركراتى كوردستان تۆماركرد.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، محه‌مه‌د حه‌لبوسى، سه‌رۆكى پێشووى په‌رله‌مانى عیراق و سه‌رۆكى حزبى ته‌قه‌دومى عیراقى له دادگاى كه‌رخى به‌غدا سكاڵاى له هۆشیار زێبارى، ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسیی پارتى تۆماركرد.
سكاڵاكەی حەلبوسی دوای ئەوە دێت، زێباری لە نوسێنێكدا لە تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر (ئێكس) نوسیبوی "هەوڵێكی بێ‌وچان هەیە لەلایەن هەندێك لە سیاسییە سودمەندو سەركێشەكان بۆ نقومكردنی وڵات لە قەیران، لەسەروشیانەوە، محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پێشوی پەرلەمان".
حه‌لبوسیش له سكاڵاكه‌یدا نوسیویه‌تى "زێباری تۆمەتی مەترسیداری داوەتە پاڵ حەلبوسی، ئەو تۆمەتانە ناڕاستن و دورن لە راستیەوە، داواشی كردووە دادگا تەواوی رێوشوێنە یاساییەكان دژی سكاڵالێكراو بگرێتەبەر".
ع