کوردستانی
پارتى له كابینه‌ى نوێ ده‌سه‌ڵاته‌كانى كه‌مده‌كرێنه‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
له كابینه‌ى نوێ، پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ده‌سه‌ڵاته‌كانى كه‌مده‌كرێنه‌وه و رێگه‌ى پێ نادرێت وه‌ك كابینه‌كانى رابردوو باڵاده‌ستى خۆى به‌سه‌ر لایه‌نه به‌شداربووه‌كانى حكومه‌ت نیشانبدات.
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى به مه‌ودا میدیا دراون "به روون و راشكاویی به پارتى وتراوه كه له كابینه‌ى داهاتوو ناتوانێت باڵاده‌ست بێت و هه‌موو شتێك له ژێر ده‌سه‌ڵاتى خۆى بێت".
هه‌روه‌ها "به وه‌فدى پارتى وتراوه به‌هۆى ئه‌و سیاسه‌ته‌ى له‌ماوه‌ى رابردوو كابینه‌ى نۆیه‌م جێبه‌جێیكرد، دۆخێكى خراپ رووبه‌ڕووى خه‌ڵك بووه‌ته‌وه، هه‌ر بۆیه رێگرى ده‌كرێت له‌وه‌ى كه ئه‌و سیاسه‌ته به‌رده‌وام بێت".
ئه‌و سه‌رچاوه‌ى مه‌ودا میدیا ئه‌وه‌شى وت "یه‌كێتى به‌ته‌واوى پێداگریی كردووه له‌وه‌ى كه پارتى جارێكى تر ناتوانێت خۆى حكومه‌ت به‌رێوه‌ببات و هه‌موو جومگه‌و ده‌سه‌ڵاته‌كانى لابێت، لایه‌نه‌كانى تر به‌تایبه‌ت یه‌كێتى ته‌نها به‌شدارێكى ئاسایی حكومه‌ت بێت".
ع