ئابووری
وه‌زاره‌تى دارایی شێوازى دابه‌شكردنى سێ مووچه‌ى ئاشكراكرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێمى كوردستان شێوازى دابه‌شكردنى سێ مووچه‌ى كۆتایی ئه‌مساڵى ئاشكراكرد.
كۆڤان تەحسین، بەڕێوەبەری گشتیی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌نوسى رایگه‌یاند "چاوه‌ڕوانى به‌غدا ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى پاره‌ى مانگێكى مووچه ره‌وانه‌ى هه‌رێم بكات و ده‌ست به‌دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى 10ى فه‌رمانبه‌ران بكه‌ین".
وتیشى "لیستى مووچه‌ى مانگى یانزه دراوه‌ته به‌غداو ئاماده‌یه بۆ ئه‌وه‌ى ته‌مویلى پاره بكرێت، واته له ئێستادا دوو مووچه كه بۆ مانگى 10 و 11 ئاماده‌یه بۆ ته‌مویلى پاره".
له‌باره‌ى مووچه‌ى مانگى 12 ئه‌وه‌شى وت "له هه‌فته‌ى رابردووه‌وه لیستى مووچه‌ى مانگى 12 ره‌وانه‌ى به‌غدا كراوه و چاوه‌ڕێین ته‌مویلى ئه‌وه‌ش بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى مووچه‌ى ئه‌و مانگانه دابه‌ش بكه‌ین".
زیاتر له 70 رۆژه مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان دواكه‌وتووه و تا ئێستا واده‌ى دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى 10 دیار نییه.
ع