ئابووری
مووچه‌ى مانگى 11 و 12 به زووترین كات دابه‌شبكرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى كوردستان رایگه‌یاند، به‌غدا پاره‌یه‌كى زۆر بۆ هه‌رێمى كوردستان ده‌نێرێت، ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى عیراقیش ده‌ڵێت، مووچه‌ى مانگى 11 و 12ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم نافه‌وتێن.
نه‌رمین مه‌عروف، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى عیراق به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "به‌غدا مووچه‌ى مانگه‌كانى 11 و 12ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان ره‌وانه ده‌كات و نافه‌وتێن".
وتیشى "چاوه‌ڕێین له كاتژمێره‌كانى داهاتوو پاره‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران له‌لایه‌ن به‌غداوه ره‌وانه‌ى هه‌رێمى كوردستان بكرێت".
لاى خۆیه‌وه عه‌لى حه‌مه‌ساڵح، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان بڵاویكرده‌وه "حكومه‌تى عیراق بڕیاریداوه 760 ملیار دینار بۆ مووچه‌ى مانگى 12ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ره‌وانه بكات".
وتیشى "بۆ مانگى 11ى فه‌رمانبه‌ران هه‌فته‌ى رابردوو 631 ملیار دینارى ناردووه، له ماوه‌یه‌كى كه‌مدا 130 ملیار دینارى تر ره‌وانه ده‌كات و 460 ملیاریش وه‌ك ته‌واوكارى ره‌وانه‌ى هه‌رێم ده‌كات و پێویسته به‌زووترین كات هه‌ردوو مووچه‌كه بدرێته فه‌رمانبه‌ران".
ع