ئابووری
سبەی تەواوکاری مووچەی مانگی 11 دەگاتە هەرێم
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بڕیار وایە، سبەینێ چوارشەممە، تەواوکاری مووچەی مانگی 11ی فەرمانبەران رەوانەی هەرێمی کوردستان بکرێت.
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا "تەیف سامی، وەزیری دارایی عیراق بڕیاری ناردنی پارەی تەواوکاریی بۆ مووچەی مانگی 11ی فەرمانبەران دەدات".
ئەگەر هەرێمی کوردستان گرفت دروست نەکات، بڕیار وایە سبەی زیاتر لە 450 ملیار دیناری تر بۆ مووچەی مانگی 11 رەوانە بکرێت، هەفتەی پێشوش بەغدا زیاتر لە 631 ملیار دینار رەوانەی هەرێم کرد.
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا "لەگەڵ رەوانەکردنی پارەی تەواوکار بۆ مووچەی مانگی 11، خشتەی مووچە بڵاودەکرێتەوەو لە هەفتەی داهاتوو دابەش دەکرێت".
هەفتەی رابردوو مەودا میدیا ئەوەی بڵاوکردەوە "لەم هەفتەیەدا بەغدا تەواوی پارەی مووچەی مانگی 11 رەوانە دەکات و خشتەی مووچە بڵاودەکرێتەوە ئەگەربێت و هەرێم گرفت دروست نەکات".
ع