ئابووری
به‌شه‌خۆراكى مانگى نۆ له ته‌واوبووندایه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی به‌شه‌خۆراك له سلێمانى رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌شه‌خۆراكى مانگى نۆ له ته‌واوبووندایه و چاوه‌ڕێى به‌غدا ده‌كه‌ن بۆ دابه‌شكردنى به‌شه‌خۆراكى نوێ.
كامه‌ران فه‌تاح، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی به‌شه‌خۆراكى سلێمانى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "به‌شه‌خۆراكى مانگى نۆ گه‌یشتوینه‌ته كۆتایی و تا كۆتایی ساڵ له هه‌موو ناوچه‌كان دابه‌شده‌كرێت به‌سه‌ر هاوڵاتییان".
وتیشى "كه چوینه ساڵى نوێ چاوه‌ڕێى وه‌زاره‌تى بازرگانى عیراق ده‌كه‌ین، ئایا به‌شه‌خۆراكى مانگى 10 دابه‌ش بكه‌ین، یان هى مانگى یه‌كى ساڵى 2025".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "مادده‌یه‌كى زۆرى به‌شه‌خۆراكمان له كۆگاكان هه‌یه به‌تایبه‌ت دۆشا و له‌تكه‌نۆك و نیسك، به‌غدا داوامان لێ بكات بۆ دابه‌شكردنى هه‌ر مانگێك ده‌ستبه‌جێ به‌شه‌خۆراك ره‌وانه‌ى بریكاره‌كان ده‌كه‌ین".
ع