ئابووری
یەکێتی لەگەڵ تەوتینی مووچەیەو پشتگیریی دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، پشتیوانی داواکاریی فەرمانبەران دەکەن لە بارەی تەوتینی مووچەی فەرمانبەران.
زیاد جەبار، ئەندامی سەرکردایەتی و بەرپرسی مەڵبەندی یەکی رێکخستنی یەکێتی رایگەیاند "پشتیوانی لە داواکاریی فەرمانبەرانی هەرێم دەکەین لەبارەی تەوتینی مووچە".
وتیشی "یەکێتی هەر لە سەرەتاوە داوای تەوتینی مووچەی کردووە لە بانکە فیدراڵییەکانی بەغدا بۆ ئەوەی مووچەی فەرمانبەران مانگانە بێ دواکەوتن دابەشبکرێت".
باسی لەوەشکرد "یەکێتی تەواوی هەوڵەکانی خۆی خستووەتەگەڕ لەبارەی تەوتینی مووچەو پێداگریی لە بڕیارەکەی دادگای فیدراڵیی دەکەین بۆ تەوتین".
ع