عیراقی
لوبنان داوای دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکان دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
![لوبنان داوای دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکان دەکات](/uploads/article/thumbnail/41556/slider_1687861320_162662023_575834image1.jpg)
مەودا میدیا-
وەزارەتی دەرەوەی لوبنان داوای لە عیراق کردووە گەشتە ئاسمانییەکان بۆ وڵاتەکەی دەستپێبکاتەوەو وەزارەتی گواستنەوەی عیراقیش چاوەڕێی رەزامەندیی حکومەت دەکات.
مەیسەم سەفی، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی عیراق رایگەیاند "بەهۆی رووداوەکانی سوریا گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عیراق و لوبنان راگیراون و تاوەکو ئێستاش بەردەوامە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "وەزارەتەکەیان داوای لە وەزارەتی دەرەوە و ئەنجومەنی وەزیارنی عیراق کردووە کە رەزامەندیی نیشان بدەن بە دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی نێوان دوو وڵات".
ئەمەش لە کاتێکدایە، کە وەزارەتی دەرەوەی لوبنان داوای لە عیراق کردووە گەشتە ئاسمانییەکان بۆ فڕۆکەخانەکانی وڵاتەکەی دەستپێبکاتەوە.
ب ح
بیروڕا
![News](/uploads/author/picture/81/resized_3333.png)
![News](/uploads/author/picture/144/resized_%DA%98%DA%98%DA%98%DA%98%DA%98.png)
![News](/uploads/author/picture/45/resized_IMG-20200701-WA0004.jpg)
![News](/uploads/author/picture/81/resized_3333.png)