عیراقی
ژمارەیەک داعش لەسنووری کەرکوک کوژران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
فڕۆكە جەنگییەكانی عیراق حەشارگەیەكی داعش-یان لە یەکێک لە ئەشکەوتەکانی چیاکانی حەمرین بۆردومان كرد و بەهۆیەوە 3 چەكداری داعش كوژران.
ئوسامە سەهلانی، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی هەواڵگری سەربازیی لە وەزارەتی بەرگری عیراق رایگەیاند "حەشارگەیەکی تیرۆریستانی داعش-یان لە زنجیرە چیاکانی حەمرین بۆردومانکردووە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بۆردومانکە لەرێی فڕۆکەی ئێف-16وە ئەنجامدراوەو بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان 3 ئەندامی داعش لە حەشارگەکەدا کوژراون".
ئەوەشی خستەڕوو " ئۆپەراسیۆنەكانیان بەئامانجی ریشەكێشكردنی تەواوی شانە و حەشارگەکانی داعش لەسەر خاكی عیراق بەردەوام دەبێت".
ب ح