عیراقی

چاودێریکردنی دامەزراوە حکومییەکان چڕدەکرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


چاودێریکردنی دامەزراوە حکومییەکان چڕدەکرێتەوە
مەودا میدیا-

 ئەمڕۆ پێنجشەممە 2024/12/26، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق  هەوڵەکانی حکومەت و دامەزراوەکانی بۆ رێگری لە سەرهەڵدانەوەی حزبی بەعسی عەرەبی  دووپاتکردەوەو نوری مالکیش لە پەیامێکدا پشتگیریی بۆ هەوڵەکانی سودانی دەربڕی.

نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند " کۆمیسیۆنی لێپرسینەوە و دادپەروەریی، دەزگایەکی دەستوورییە و بەرپرسیارە لە ریشەکێشکردنی حزبی بەعسی قەدەغەکراو".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "پێویستە وردبینی لە ناو و لیستی کارمەندانی وەزارەتەکانی دەوڵەت بکرێت، بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی کە هیچ کام لە ئەندامانی حزبی بەعسی قەدەغەکراو دزەیان نەکردووەتە ناو دامەزراوەکانی دەوڵەتەوە".

ئەوەشی خستەڕوو "بۆ پاراستنی ئەزموونی دیموکراسی و دەستکەوتە دەستووریەکان،  پێویستە پاڵپشتی لە دامەزراوە ئەمنییەکان بکرێت، هەروەها رۆڵی بەهێزیان لە رووبەڕووبوونەوەی دزەکردنی ئەندامانی بەعس بۆ ناو دامودەزگاکانی دەوڵەت هەبێت".

ئەمەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ  محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق لەگەڵ کۆمیسیۆنی لێپرسینەوە و دادپەروەریی کۆبووەو رایسپاردوون کە چاودێری وردی جموجۆڵەکانی ئەندامانی حزبی بەعسی لەناوچوو بکەن.

ب ح
Qaiwan
Qaiwan