کوردستانی
رێژەی سەوزایی هەولێر لە خوار ستانداردی جیهانییەوەیە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
شارەزایەکی کەشوهەوا رایدەگەیەنێت، رێژەی سەوزایی لە هەولێر لە خوار ستانداردی جیهانییە کە تەنها سەدا 13یە.
شاڵاو هیدایەت، شارەزای کەشوهەوا بە مەودا میدیای راگەیاند "پیسی شاری هەولێر لەداهاتوودا کارەساتی گەورە لەڕووی کەشوهەواوە دەخولقێنێ ئەوە جگە لەوەی زیانی زۆری دەبێت لەسەر ژینگەو تەندروستی و بواره جیا جیاکانی تریش".
باسی لەوەشکرد "دیاره شاری هەولێر بەپێی ئەو لێکۆڵینەوەیانەی کردومە یهکێکە لەهەرە شارە پیسەکانی کوردستان بەهۆی قەرەباڵغی زۆرو زۆری چالاکییە مرۆییەکان تێیدا هەروەها زۆر بوونی ئۆتۆمبیل و کارگەو بیناو ئامێری کارەباییەکان و مۆلیده و جادەی قیرو کۆنکرێت و ئەو ئامێرانەی دەبنە سوتان و کەمبوونەوەی رووبەری گڵ و هەروەها کەمی رێژەی سەوزایی تێیدا".
وتیشی " رێژەی سەوزایی لە هەولێر زۆر کەمە تەنها لە سەدا 13یە، ئەمەش وایکردووە کاریگەریی خراپ لەسەر هەوای ناوچەکە هەبێت".
ع