گێتی

سەرۆکی ئەڵمانیا پەرلەمانی وڵاتەکەی هەڵوەشاندەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەرۆکی ئەڵمانیا پەرلەمانی وڵاتەکەی هەڵوەشاندەوە


مەودا میدیا-

سەرۆکئ ئەڵمانیا پەرلەمانی وڵاتەکەی هەڵوەشاندەوەو کاتی هەڵبژاردنی پێشوەختیشی دیاریکرد.

فرانک واڵتەر شتاینمایەر، سەرۆکی ئەڵمانیا بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی وڵاتەکەی راگەیاند "رۆژی 23ی شوباتی 2025 هەڵبژاردنی پەرلەمانی بەڕێوەدەچێت".

ئەمەش لەدوای ئەوە دێت، ئۆلاف شۆڵدز متمانەی کابینەکەی لەدەستدا و هاوپەیمانییەتی سێ لایەنەی وڵاتەکە هەڵوەشایەوە لە رۆژی 16ی ئەم مانگەدا.

لە ئێستادا، پارتە سەرەکییەکانی ئەڵمانیا رەتیان کردووەتەوە لەگەڵ پارتی دەسەڵاتدار کاربکەن و بەشێکیان لە ئەدای کارکردنی ئۆلاف شۆڵدز، راوێژکاری وڵاتەکە ناڕازین.

ع
Qaiwan
Qaiwan