کوردستانی
بڕیارێکی وەزارەتی تەندروستیی کاردانەوەی لێکەوتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی تەندروستیی هەرێم، خزمەتگوزارییەکانی تاقیگەی نەخۆشخانە حکومییەکان دەدات بە کەرتی تایبەت، سەرۆکی سەندیکای بایۆلۆجیستانی کوردستانیش دەڵێت پێویستە بڕیارەکە لە بەرژەوەندیی خەڵک بێت و نەبێتە بارگرانی زیاتر بۆ خەڵک.
دکتۆر ئیسماعیل حەمە ئاغا، لێپرسراوی تاقیگەی ناوەندیی رانیە و سەرۆکی سەندیکای بایۆلۆجی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "هەموو خزمەتێک بە نەخۆش دەبێت لە بەرژەوەندیی نەخۆش بێت لەرووی نرخ و کوالێتییەوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئەم بابەتە پێویستی بە هەڵسەنگاندن هەیە لەلایەن لیژنەیەکی زانستیی لەرووی تەندروستیی و ژمێریارییەوە، لەپێناو بەرژەوەندیی خەڵک".
ئەوەشی خستەڕوو "پێدانی خزمەتگوزاریی تاقیگەی نەخۆشخانە حکومییەکان بە کەرتی تایبەت، کۆمپانیایەک سوودمەند دەبێت لە داهاتی گشتیی لەسەر پشکی نەخۆش".
دکتۆر ئیسماعیل حەمە ئاغا وتیشی "هەر بڕیارێکی وەزارەتی تەندروستیی دەیدات ،ئەوان وەک سەندیکا بەرپرسیارن تاوەکو چەند لە بەرژەوەندیی خەڵکە، شەڕی ئەوان لەسەر نەخۆش و بەرژەوەندیی نەخۆشە لە نەخۆشخانەکان".
لای خۆیەوە کاروان یاروەیس، ئەندامی پەرلەمانی عیراق پەیامێکی بڵاوکردەوە، کە وێنەیەکی بۆ مەودا میدیا ناردووە، رایگەیاند "پێدانی تاقیگەی نەخۆشخانە و بنکە تەندروستییە حکومیی و گشتییەکان بە کۆمپانیاکان و کەرتی تایبەت سەرپێچی راشکاوی دەستووری عیراقە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "گرێبەستەکەی وەزارەتی تەندروستی لەگەڵ کۆمپانیاکە پشتی بەهیچ ماددە و بڕگەیەکی یاسایی نەبەستووە و بۆ ماوەی 10ساڵ تاقیگەکانیان داوە بە کەرتی تایبەت".
ئەوەشی خستەڕوو "دوای وەرگرتنی روونکردنەوەی پێویست و بەڵگەنامەکان بیسەلمێنن تاقیگەی نەخۆشخانە و بنکە تەندروستییە حکومیی و گشتییەکان دراون بە کۆمپانیا، ئەوە بەهۆکاری سەرپێچی دەستوور، تانە لە بڕیارەکە دەدەن و بۆ ئەم مەبەستە راوێژکاری یاساییان راسپاردووە ئامادەکارییەکان تەواو بکەن".
وتیشی "جگە لە سەرپێچییە دەستووری و یاساییەکان، ئەم کارە لەرووی ئاکاریی و ئینسانییەوە، تەواو زیادەرەوییە، حکومەتی هەرێم کە ناتوانێ مووچە بدات و خەڵک لە دۆخێکی خراپدایە، لەجیاتی پێشخستنی نەخۆشخانە و بنکە تەندروستییە حکومییەکان و سووککردنی باری گرانی سەرشانی خەڵک، بۆ بەرژەوەندیی کۆمپانیاکان هێندەی تر دۆخی خەڵک خراپتر دەکات".

ئەمە لە کاتێکدایە، ماوەی چەند ساڵێکە کەرتی تەندروستیی بەهۆی قەیرانە بەردەوامەکانی هەرێم پاشەکشەیەکی گەورەی کردووە لە رووی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانی تەندروستیی بە هاوڵاتییان.
ب ح