ئابووری
بازاڕێکی گرنگی سلێمانی دادەخرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەهۆی سەری ساڵەوە، بازاڕی دۆلارەکەی شاری سلێمانی بۆ ماوەی دوو رۆژ دادەخرێت.
جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "بۆ ماوەی دوو رۆژ بازاڕی دۆلارەکەی شاری سلێمانی دادەخرێت و مامەڵەو کڕین و فرۆشتنی دراو نابێت"
وتیشی "رۆژی چوارشەممەو پێنجشەممەی هەفتەی داهاتوو بازاڕەکە دادەخرێت و کراوە نابێت"
ئەوەشی خستەڕوو "داخستنی بازاڕەکە هیچ کاریگەریی لەسەر نرخ دۆلار و تمەن نابێت و چونکە بۆرسە نییە".
ع