کوردستانی

هه‌سه‌ده‌ هۆشداریی دا له‌ كه‌وتنى كۆبانی

مەودا میدیا - سلێمانی |


هه‌سه‌ده‌ هۆشداریی دا له‌ كه‌وتنى كۆبانی


مه‌ودا میدیا-

هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات له‌باره‌ى شه‌ڕى كۆبانی رایگه‌یاند، شه‌ڕێكى قورس له‌ ناوچه‌كه‌ هه‌یه‌ و ئه‌گه‌ر بێتو كۆبانیش بكه‌وێت مه‌ترسیی له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستانیش هه‌یه‌.

فه‌رهاد شامى، وته‌بێژى هێزه‌كانى هه‌سه‌ده‌ رایگه‌یاند "شارى كۆبانی ئارامه‌ و دۆخه‌كه‌ باشه‌، به‌ڵام شه‌ر له‌ناوچه‌كانى تر به‌رده‌وامه‌ و شه‌ڕڤانان به‌رده‌وام له‌ راوه‌دونانى گروپه‌ به‌كرێگیراوه‌كانى توركیا".

وتیشى "مه‌ترسیی له‌سه‌ر شارى كۆبانی هه‌یه‌ له‌ لایه‌ن توركیاو گروپه‌كانى هێرشى بكرێته‌ سه‌ر، ئه‌گه‌ر كۆبانی بكه‌وێت، واته‌ هه‌ولێر و سلێمانى و ئاماده‌ و مه‌هاباد كه‌وتووه‌".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "شه‌ڕى كۆبانی ته‌نها شه‌ڕى رۆژئاوا نییه‌، به‌ڵكو شه‌ڕى هه‌موو كوردستانه‌و پێویسته‌ هه‌مووان به‌رگرى لێ بكه‌ن".

ع
Qaiwan
Qaiwan