ئابووری
پارەی بەشەخۆراک دیاریکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزارەتی بازرگانیی عیراق پارەی مانگانەی بەشەخۆراکی بۆ هەر کەسێک دیاریکرد و دەڵێت، لەوە زیاتر وەربگرن لێپرسینەوەتان لەگەڵ دەکرێت.
وەزارەتی بازرگانیی عیراق بڵاویکردەوە "لە ساڵی نوێوە پێویستە ماددە خۆراکییەکان زووبدرێن بە هاوڵاتییان، پاراستنی پاكوخاوێنیی شوێنی بریكارەكان و بەكارهێنانی پالێت بۆ پاراستنی خۆراك"
هەروەها "دەبێت بریكارەكان پابەندبن بەو نرخە فەرمییەی كە بۆ پشكی هەر كەسێك دانراوە كە بە بڕی 500 دینارە، هەر بریكارێك لەو بڕە پارە زیاتر لە هاوڵاتییان وەربگرێت، لێپێچینەوەی لەگەڵدا دەكرێت تا ئاستی لێسەندنەوەی بریكاری خۆراك و پێدانی بە كەسێكی تر".
باس لەوەشکراوە "پابەندكردنی بریكارەكان كاتی كردنەوەی دوكانەكانیان و رێكخستنی كارتەكان لە خشتەی كەرەستەكاندا، نەفرۆشتنی سەبەتەی خۆراك و شتومەكی چاودێری كۆمەڵایەتی، ئەگەرنا لایەنە كەمتەرخەمەكان لە رووی یاساییەوە لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەكرێت".
ع
بیروڕا



