کوردستانی
ئاڵدار خهلیل: بهڕێوهبهرێتیی خۆسهر بۆ سوریا باشترین چارهسهره
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
ئەندامی دەستەی هاوسەرۆکایەتیى پارتی یەکێتیی دیموکرات، پرۆژەى بەڕێوەبەرێتیى خۆسەر یاخود فیدراڵیى وەک چارەسەر بۆ سوریا دادەنێت و جەخت دەکاتەوە ئێمە هیچ نیازێکی جوداخوازانە و دوژمنکارانەمان نییە.
ئاڵدار خەلیل، ئەندامی دەستەی هاوسەرۆکایەتیى پارتی یەکێتیی دیموکرات رایگهیاند " دوای رۆیشتنی بەشار ئەسەد و رووخانی رژێمی بەعس، قۆناغێکی نوێ لە سوریا دەستیپێکرد و دووپاتیدەکاتەوە کە دەبێت سوریا بۆ هەمووان بێت".
وتیشى "هێزەکانی سوریای دیموکرات هێزى گرووپێکی دیاریکراو نین، بەڵکوو هێزێکن بۆ پاراستنی هەموو پێکهاتەکان، هەرێمی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا بۆتە مۆدێلێک بۆ جێبەجێکردنی سیستمی دیموکراسی و برایەتی گەلان".
باسى لهوهشكرد "پێکهاتەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا بەشێکی دانەبڕاون لە سوریا، ئێمە هیچ نیازێکی جوداخوازانە و دوژمنکارانەمان نییە، بەڵکوو پرۆژەیەکی دیموکراسی سەرکەوتوو پێشکەش دەکەین".
ئهوهشى خستهڕوو "بۆ دیمهشق، ئێمە ئەم پرۆژەیەتان پێشکەش دەکەین بەناوی هەموو پێکهاتەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا ئەگەر ئێوە بەدوای ئازادیی و دیموکراسی و یەکگرتوویی سوریادا دەگەڕێن، ئەوا پرۆژەى بەڕێوەبەرێتیى خۆسەر، یاخود فیدراڵى چارەسەرە".
ع