گێتی
ئەسما ئەسەد تەندروستیی تێکچووە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
رۆژنامەی تەلەگرافى بەریتانى ئاشکرایکردووە، دۆخی تەندروستیی ئەسمای هاوسەری بەشار ئەسەدی سەرۆکی رووخاوت سووریا بەرەو خراپی دەڕوات.
رۆژنامەکە لە زاری چەند سەرچاوەیەکی نزیک لە خێزانی ئەسەدەوە بڵاویکردەوە "پزیشکەکان رێژەی مانەوەیان لە ژیاندا بە 50% خەمڵاندووە".
لە ئێستاشدا فەواز ئەخرەسی، باوکی لە مۆسکۆ چاودێریی دەکات، دوای ئەوەی لە ئیماراتەوە چووەتە لای لە رووسیا و ئەسما ئەسەد پێشتریش بۆ چارەسەرکردن سەردانی مۆسکۆی کردووە، بەر لەوەی کرێملن هاوسەرەکەی رازیی بکات بەرەو مۆسکۆ هەڵبێت.
باس لەوەش دەکات "پێشتر راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان باسیان لەوەدەکرد، بەهۆی بێزاربوون لە سەپاندنی کۆتوبەندی قورس بەسەر خێزانەکەیدا، لە هەوڵی ئەوەدا بووە خۆی بگەیەنێتە لەندەن بۆ چارەسەرکردن.
ئەسما ئەسەد، لەساڵی 1975 لە لەندەن لە دایک و باوکێکی سووری لەدایکبووە، تاوەکو ئێستاش خێزانەکەی لە لەندەن دەژین.
ع