ئینستتیوتى نارین
سۆران عومەر: حکومەتی هەرێم بە داهاتی دوو مانگ دەتوانێ مووچەیەک بدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند، حکومەتی هەرێم بە داهاتی دوو مانگ دەتوانێت مووچەی مانگێکی فەرمانبەرانی هەرێم بدات.
سۆران عومەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق بڵاویکردەوە "هەرێم بەنوسراوی فەرمی ژمارە (3075) لە 28ی 3ی 2024، کە ناردویەتی بۆ وەزارەتی دارایی عیراق نوسیویەتی داهاتی ناوخۆی هەرێم جگە لە نەوت، 1ی1ی 2024 تا 28ی 2ی 2024 واتە دوو مانگ بریتیە لە 905 ملیارو 246 ملیۆن دینار".
باسی لەوەشکردووە "واتە مانگانە داهاتی ناوخۆی هەرێم ئەوەی کە دەمێنێتەوە پاش بردنی لەلایەن حکومەتی هەرێم 452 ملیار دینارە".
"بەو پێیە بەداهاتی ناوخۆی دوو مانگ حکومەت دەتوانێ موچەیەکی تەواوی هەرێم بدات، بەڵام ئامادەنییە یەک دیناری داهاتی ناوخۆ و نەوت بخاتە سەر موچەی خەڵک".
ئەوەش لە کاتێکدایە تا ئێستا فەرمانبەرانی هەرێم مووچەی مانگی 11یان وەرنەگرتووە ئەگەرچی هەفتەیەک زیاترە بەغدا 631 ملیار دیناری رەوانەی هەرێم کردووە.
ع