عیراقی

وەزارەتی بەرگریی عیراق هەواڵێک رەتدەکاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی بەرگریی عیراق هەواڵێک رەتدەکاتەوە
مەودا میدیا-

دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵێک سەبارەت بە کاری خۆبەخشی لە ریزەکانی سوپای عیراق لە سایت و پەیجە عیراقییەکان سەدان گەنج لە پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عیراق  پەیوەندییان بە نووسینگەکانی وەزارەتی بەرگرییەوە کرد،وەزارەتەکەش هەواڵەکە رەتدەکاتەوە.

رایگەیاند "ئەو هەواڵانەی کە لە سایت و پلاتفۆرمەکانی سۆشیال میدیادا بڵاودەکرێنەوە سەبارەت بە کردنەوەی دەرگای خۆبەخشی وەک سەربازێک لەناو ریزەکانی سوپای عیراق دوورن لە راستییەوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "ئەگەر دەرگای کاری خۆبەخشی بکرێتەوە، ئەوا لە رێگەی ماڵپەڕی فەرمی وەزارەت و پلاتفۆرمە فەرمییەکانی وەزارەتی بەرگرییەوە رادەگەیەنرێت".

ب ح

Qaiwan
Qaiwan