عیراقی

پەرلەمانی عیراق لێپرسینەوە لە وەزارەتەکان دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


پەرلەمانی عیراق لێپرسینەوە لە وەزارەتەکان دەکات
مەودا میدیا-

پەرلەمانی عیراق بەنیازە لە خولی نوێی یاساداناندا دۆسییەی لێپرسینەوە کارا بکات و یاسا هەڵپەسێردراوەکان بخاتەوە بەرنامەی کاری دانیشتنەکانەوە، پەرلەمانتارێكیش هەواڵەکە پشتڕاستدەکاتەوە.

یاسر حوسێنی، سەرۆکی فراکسیۆنی ئەمەل لە پەرلەمانی عیراق بە ئەلمەدای راگەیاندووە "خولی نوێی پەرلەمان بە کاراکردنی پرسی لێپرسینەوە لەگەڵ وەزیرەکان و بەرپرسانی دامەزراوە سەربەخۆکان دەستپێدەکات".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "بەدواداچوون بۆ دۆسییەی چاودێریکردنی بەشێک لە وەزارەتەکان دەکرێت لەگەڵ ئەو گرێبەستانەی کە حکومەت ئەنجامی داوەو پەرلەمان ئاگادار نەبووە".

ئەوەشی خستەڕوو "کۆمەڵێک یاسا هەیە پێویستە پەسەند بکرێن بەتایبەت ئەو یاسایانەی کە بۆ جاری دووەم خوێندنەوەی بۆ کراوە و گفتوگۆیان لەسەر کراوە".

ب ح

Qaiwan
Qaiwan