عیراقی
سێ فڕۆكهخانهی گەورە له عیراق دهكرێنهوه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عیراق ژمارەیەک پرۆژە کە لە ساڵی 2025دا جێبەجێ دەکرێن ئاشکراکرد، ئەوانیش هەریەک لە پڕۆژەکانی دروستکردنی سێ فڕۆکەخانە و بەندەر و هێڵی ئاسنینین.
رەزاق موحەیبیس سەعداوی، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی عیراق رایگەیاند "لە ساڵی 2025دا سێ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی لە (ناسریە، کەربەلا و موسڵ) دەکەنەوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ساڵی داهاتوو قۆناغی یەکەمی بەندەری گهورهی فاو، پڕۆژەی بەستنەوەی هێڵی ئاسنی (ساوا- حیجامە) لە پارێزگای سەماوە دەستپێدەکەن".
ئەوەشی خستەڕوو "ساڵی 2025، هێڵی ئاسنی کۆن و گەڕانەوەی بۆ کارکردن لەناوچەی قائیم لە پارێزگاکانی رۆژئاوا نۆژەندەکرێتەوە، هەروەها کارکردن لەسەر پڕۆژەی رێگای گەشەپێدان بهردهوامه".
ب ح