گێتی
پوتن هۆکاری کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەى ئازهربایجان ئاشکرا دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
کرێملین دانپێدانانى پوتن سهبارهت به كهوتنه خوارهوهى فڕۆكه نهفهرههڵگرهكهی ئازهربایجان لهلایهن رووسیاوه راگهیاند و ئاشكرایكردووه "داوای لێبوردنی لە ئیلهام عەلیێڤ، هاوتا ئازەرییەکەی کردووە"
لە ڕاگەیەندراوێكدا كۆشكی سەرۆكایەتی ڕوسیا (کرێملین) كە لە پێگەی تایبەتی خۆی بڵاویكردووەتهوه، رایگهیاندووه "ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی رووسیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ئیلهام عەلیێڤ، سەرۆكی ئازەربایجان ئەنجامداوە".
پەیوەندییەکە سهبارهت به ئهو فڕۆکە نەفەرهەڵگرهی هێڵی ئاسمانی ئازەربایجان بووە كە لە رۆژی 25ی 12، لە نزیک شاری ئاکتاو لە کازاخستان كەوتەخوارەوە.
له راگهیهندراوهكهدا راشیگهیاندووه "سەرۆكی رووسیا داوای لێبوردنی کردووە بۆ ئەو رووداوە دڵتەزێنەی کە لە ئاسمانی وڵاتەكەی روویداوە، جارێکی تریش سەرەخۆشی قوڵ و دڵسۆزی خۆی بۆ کەسوکاری قوربانییەکان دەربڕی و هیوای چاکبوونەوەی خێرای بۆ بریندارەکان خواست".
ئهوهش هاتووه "فڕۆکە نەفەرهەڵگرەکەی ئازەربایجان زیاتر لە جارێک هەوڵیداوە لە فڕۆکەخانەی گرۆزنی لە چیچان بنیشێتەوە، لە کاتێکدا شارەکانی گرۆزنی، مۆزدۆک و ڤلادی قەفقاز کەوتنە بەر هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانە شەڕکەرەکانی ئۆکرانیا و ئاسمانی رووسیا سیستەمی بەرگری رووبەڕوویان بووەوە".
کرێملین ئاماژهى بهوهشداوه "لێژنەی لێکۆڵینەوەی رووسیا دۆسیەیەکی تاوانکاری بەپێی ماددەی 263 لە یاسای تاوانەکانی "پێشێلکردنی رێساکانی سەلامەتی هاتوچۆ و کارپێکردنی گواستنەوەی ئاسمانی کردووەتەوە و لە ئێستادا رێکارەکانی لێکۆڵینەوەی سەرەتایی لە ئارادایە، هەروەها لێکۆڵینەوە لە پسپۆڕانی مەدەنی و سەربازی دەکرێت".
بهپێى راگهیهندراوهكه، دوو کارمەندی داواکاری گشتیی ئازەربایجان لە ئێستادا لە شاری گرۆزنیدان، کە شانبەشانی نوێنەرانی داواکاری گشتیی رووسیا و لیژنەی لێکۆڵینەوە کاردەکەن".
پ ح ع