عیراقی

دوای 40 سال یەکەم نەخۆشخانەی گشتیی لە بەغدا کرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوای 40 سال یەکەم نەخۆشخانەی گشتیی لە بەغدا کرایەوە
مەودا میدیا-

نەخۆشخانەی گشتیی شەعب دوای 40 ساڵ لە بەغدا کرایەوە کە لە 246 قەرەوێڵە پێکهاتووە، یەکێکە لەو پڕۆژانەی کە لە وادەی دروستکردنی زۆر دواکەوتووەو حکومەتەکەی سودانی کاری بۆ تەواوکردنی کردووە.

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاند " نەخۆشخانەی شەعب یەکەم نەخۆشخانەی گشتییە کە لە ماوەی چوار دەیەدا لە بەغدا دروست بکرێت"

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "حکومەت پەرۆشە بۆ تەواوکردنی سەرجەم پڕۆژە تەواونەکراو و راگیراوەکانی بەغدا و هەموو پارێزگاکانی تری عیراق، وە هەروەها زیاتر لە 50% ئەو پڕۆژانەیان تەواوکردووە کە لە کابینەکانی پێشوو کارکردن تێیدا وەستابوو".

ئەوەشی خستەڕوو "هەوڵدەدەن زۆرترین و باشترین خزمەتگوزاریی پێشکەش بە هاوڵاتییان بکەن بەشێویەک ئیتر چارەخوازانی عیراقی بۆ چارەسەر روو لە دەرەوەی وڵات نەکەن".

ب ح

Qaiwan
Qaiwan