عیراقی
دەوڵەتی یاسا روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لەبارەی دامەزراندنی هێزی چەکداریی تایبەت بە هاوپەیمانێتییەکەیان روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوەو پشتیوانی بۆ هێزە ئەمنییەکان دووپاتکردەوە.
یاسر مالیکی سەرکردە لە دەوڵەتی یاسا رایگەیاند "نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، لە رابردوو، ئێستا و داهاتووش دامەزراندنی هەر هێزێکی چەکدار لە دەرەوەی سوپا و دامەزراوە ئەمنییەکانی وڵات رەتدەکاتەوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "باوەڕیان بە دەوڵەتێکی بەهێز و بەتوانا هەیە، ئەگەر بەنیازی دامەزراندنی گرووپی چەکداریی تایبەت بە دەوڵەتی یاسا بوونایە، پشتیوانییان لە هێزە ئەمنییەکان نەدەکرد".
ئەمە لە کاتێکدایە، رۆژنامەی ئەخباری لوبنانی هەواڵێکی لەسەر نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بڵاوکردووەتەوە کە ناوبراو بەنیازی دامەزراندنی گرووپێکی چەکداریی تایبەت بە هاوپەیمانێتییەکەیان بەناوی رۆڵەکانی دەوڵەت.
ب ح