عیراقی
ئەمەریکا هێزی زیاتر رەوانەی بنکەی عەین ئەسەد دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ یەکشەممە 2024/12/29، دوو فڕۆکەی گەورەی بارهەڵگری ئەمەریکی گەیشتوونەتە بنکەی عەین ئەسەد لە رۆژئاوای عیراق، کە سەرباز و چەک و پێداویستی سەربازیی پێبووە.
سایتی بەغداد ئەلیوم رایگەیاند "پێنتاگۆن دەیەوێت لیوایەکی نوێی شەڕکەر لە رێگەی بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بگوزێتەوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "ئەمەریکا پلانی هەیە بۆ بەهێزکردنی پێگە و بنکەکانی ئەو هێزانە رەوانەی سوریا بکات".
ئەوەشی خستەڕوو "چەند کاروانێکی سەربازیی ئەمەریکا لە عەین ئەسەدەوە بەرەو سنووری عیراق و سوریا بەڕێکەوتوون، لەوێشەوە دەچنە پارێزگای حەسەکە و جێگیر دەکرێن".
باسی لەوەشکردووە "رەنگە دەسەڵاتدارانی نوێی دیمەشق گڵۆپی سەوزیان بۆ واشنتۆن هەڵکردبێت تاوەکو ژمارەی هێزەکانی لە سوریا زیاتر بکات".
بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد دەکەوێتە رۆژئاوای عیراق لە پارێزگای ئەنبار، لە دوای پرۆسەی ئازادیی و رووخاندنی رژێمەکەی سەدام حسێن لە ساڵی 2003، هێزەکانی هاوپەیمانان بە سەرکردایەتیی ئەمەریکا لەو بنکەیە جێگیرکراون