عیراقی
دوو هەزار ئەفسەر لە عیراق بە هۆکاری گەندەڵی دەرکراون
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ یەکشەممە 2024/12/29، وەزارەتی ناوخی عیراق ئاماری کاروچالاکییەکانی بۆ ساڵی 2024 بڵاوکردەوە.
میقداد میری، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عیراق رایگەیاند "لەمساڵدا دوو هەزار و 103 ئەفسەری وەزارەتەکەیان بەهۆی گەندەڵییەوە لە کارەکانیان دوورخستووەتەوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "لەمساڵدا 662 تۆڕی بازرگانی بە ماددەی هۆشبەرەکانیان هەڵوەشاندووەتەوە و 148 تاوانباریش سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرکراوە".
ئەوەشی خستەڕوو "هەموو ئەو کامێریانەی لەسەر سنووری عیراق-سوریا جێگیرکراون راستەوخۆ وێنەکان دەگوازنەوە بۆ بەغدا و لە ناوەندەوە چاودێریی سنوورەکان دەکرێن".
باسی لەوەشکرد "لە 83٪ی پەلامارە تیرۆریستییەکان لە عیراق کەمیکردووە و رێژەی تاوانی مەترسیداریش 20٪ کەمبووەتەوە".
وتیشی "لەمساڵدا 92 تۆڕی جۆراوجۆر دەستگیرکراون لەناویاندا دەستدرێژی سێکسی و سواڵکردن و بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە".
ب ح