کوردستانی

كۆمه‌ڵى دادگه‌ریی بڕیاریدا كۆنگره‌ ببه‌ستێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


كۆمه‌ڵى دادگه‌ریی بڕیاریدا كۆنگره‌ ببه‌ستێت

مه‌ودا میدیا-

ئەنجوومەنى سەرکردایەتیى کۆمەڵى دادگەریى کوردستان بڕیاری دا مانگى نیسانى ساڵى داهاتوو کۆنگرەى حیزبەکەیان ببەستن.

لە راگەیەندراوى ئەنجومەنى سەرکردایەتیی کۆمەڵى دادگەریى کوردستاندا ئاماژە بەوە کراوە "به‌ سه‌رپه‌رشتی عه‌لی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی سه‌رکردایه‌تیی حیزبەکە کۆ بووەوە و بڕیاردرا به ‌ئه‌نجامدانی کۆنگره‌ له‌ مانگی چوارى 2025، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش لیژنه‌ی ئاماده‌کاریی کۆنگره‌ راده‌سپێردرێت بۆ ئه‌نجامدانی کاره‌کانیان له‌ کاتی دیاری کراودا".

ئەوەش خراوەتەڕوو "ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی کوردستان مووچه‌یان به‌بارمته‌ گرتووه‌ و ده‌ستیان ناوه‌ته‌ بینه‌قاقای خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستان، که‌ تاوەکوو ئێستا له‌ کۆتایی مانگی 12دا مووچه‌ی مانگی 11 دابه‌ش نه‌کراوه‌، کە داهاتی ناوخۆ له‌ فرۆشتنی نه‌وت به‌ تانکه‌ر و ئه‌و باج‌ و خه‌راجه‌ زۆره‌ی له‌ هاونیشتمانییانى کوردستان وه‌رده‌گیرێت، که‌س نازانێت چی لێ‌ ده‌کرێت، زۆر بێباک ‌و خه‌مساردانه‌ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌که‌ن".

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ 27 و 28ى ئه‌م مانگه‌، یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان كۆنگره‌ى نۆیه‌مى به‌ست و سه‌لاحه‌دین به‌هادین كرایه‌وه‌ به‌ ئه‌میندارى گشتیی حزبه‌كه‌.

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کوردستان چۆن سوود لە یەکگرتوو ببینێت؟

لەلایەن عارف قوربانی



News

جێپێی ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

فابریکەکردنی ئەحمەد شەرع

لەلایەن سەردار عەزیز