ئابووری

ته‌یف سامى ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر مووچه‌ى مانگى 12ى فه‌رمانبه‌ران دا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ته‌یف سامى ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر مووچه‌ى مانگى 12ى فه‌رمانبه‌ران دا

مه‌ودا میدیا-

تەیف سامی، وەزیری دارایی عیراق واژۆی لەسەر ناردنی بڕی 441 ملیار دیناری کردووە و ئەو بڕە پارەیەش بۆ مووچەی مانگی کانوونی یەکەمی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانە.

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، مه‌ودا میدیا ئه‌وه‌ى بڵاوكرده‌وه‌ وه‌زاره‌تى دارایی عیراق بڕه‌ پاره‌یه‌كى بۆ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران خستووه‌ته‌ سه‌ر هه‌ژمارى وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم.

به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى كه‌ بڵاوكراونه‌ته‌وه‌ "ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ له‌ لایه‌ن ته‌یف سامى، وه‌زیرى دارایی عیراق ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ردراوه‌ بۆ مووچه‌ى مانگى 12ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم".

ئه‌و پاره‌یه‌ بڕه‌كه‌ى نزیكه‌ى 450 ملیار دیناره‌و بڕیاره‌ له‌ دوو رۆژى رابردوو بۆ هه‌رێمى كوردستان ره‌وانه‌بكرێت.

ع
Qaiwan
Qaiwan