کوردستانی

ئه‌حمه‌د شه‌رع و شاندى هه‌سه‌ده‌ كۆبوونه‌ته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئه‌حمه‌د شه‌رع و شاندى هه‌سه‌ده‌ كۆبوونه‌ته‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس بڵاویكرده‌وه‌ "سەرۆكی ته‌حریرشامى سوریا، ئەحمەد شەرع، لەگەڵ نوێنەرانی هێزەكانی سوریای دیموكرات كە كوردەكان سەرۆكایەتی دەكەن كۆبووەتەوە، ده‌وترێت كۆبونەوەكە ئەرێنی بووە. 

ئه‌حمه‌د شه‌رع ناسراو به‌ ئه‌بو محه‌مه‌د جۆلانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى كاتى سووریا كۆبونەوەكەی لەگەڵ سەركردەكانی سوریای دیموكرات كە رۆژی دووشەممە بەڕێوەچووە، بە یەكەم كۆبونەوە دادەنرێت لە دوای روخانی رژێمی بەشار ئەسەد لەسەرەتای ئەم مانگەدا".

ئاژانسه‌كه‌ له‌زارى به‌رپرسێكى باڵا وتویه‌تى "كۆبونەوەكە زەمینەسازی بووە بۆ داڕشتنی بنەمای گفتوگۆكانی ئایندەو هەردوولا رێككەوتون لەسەر درێژەدان بە كۆبونەوەكان بۆ گەیشتن بە لێكتێگەیشتن لە ئایندەدا".

هه‌روه‌ها "كۆبونەوەكەی بە ئەرێنی وەسفكردووەو  لەئایندەدا گفتوگۆو كۆبونەوەكان چڕتر دەكرێنەوە".

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کوردستان چۆن سوود لە یەکگرتوو ببینێت؟

لەلایەن عارف قوربانی



News

جێپێی ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

فابریکەکردنی ئەحمەد شەرع

لەلایەن سەردار عەزیز