کوردستانی
مهسرور بارزانى چۆن ئهو ههموو پارهیهى خهرجكردووه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
شارهزایهكى بوارى ئایتیی رایگهیاند، له ماوهى سێ ساڵى رابردوو، پهیجى فهرمى مهسرور بارزانى، سهرۆكى حكومهتى ههرێمى كوردستان به دهیان ههزار دۆلار سپۆنسهرى بۆ كراوه.
دهقى نوسینهكهى رێبوار حهمهلاو ئهحمهد:
پەیجی سەرۆکی حکوومەت لە ماوەی سێ ساڵدا زیاتر لە چوار دەفتەر دۆلاری تێدا سپۆنسەر کراوە
پەیجی فەرمی مەسرور بارزانی لە ماوەی سێ ساڵدا زیاتر لە ٤٤ هەزار دۆلاری تەنیا لە سپۆنسەرکردنی فەیسبووک خەرجکردووە!
بە گوێرەی ئەو داتایانەی لە کۆمپانیای مێتاوە دەستم خستوون، لە ٢٥ی مانگی هەشتی ساڵی ٢٠٢١ەوە تا ٢٩ی ١٢ی ساڵی ٢٠٢٤ پەیجی فەرمی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێم لە فەیسبووک بڕی ٤٤ هەزار و ١١٢ دۆلاری لە سپۆنسەر کردنی پۆستەکانیدا خەرجکردوون.
ئەو بڕە پارەیە بە زمانی بازاڕی بەرانبەرە بە چوار دەفتەر و چل وەرەقە کە لە هەزار و ١٥٧ پۆستی ئەو پەیجەدا خەرجکراوە، بە تێکڕا هەر پۆستێک بڕی ٣٨ دۆلار و ١٣ سەنتی بەرکەوتووە.
هەر بە گوێرەی ئەو داتایانە، لە ماوەی ٣٠ رۆژی رابردوودا بڕی هەزار و ٨٥ دۆلار لە پۆستەکاندا وەک سپۆنسەر خەرجکراوە.
ئەم زانیاریانە کۆمپانیای مێتا بە فەرمی دەیانخاتە بەردەست ئەو کەسانەی خواستی کۆکردنەوەیانی هەیە، واتە زانیارییەک نیە کە بێ بنەما بێت.
بڕوام وایە ئەگەر ئەمە لە هەر کام لە وڵاتانی ئەورووپا بوایە لیژنەی لێکۆڵینەوەی لەسەر پێک دەهات تاوەکو سەرچاوەی ئەو پارەیەی خەرج کراوە دەستنیشان دەکرا.
ئەو بڕە پارەیە لەم سێ ساڵەدا تەنیا لە پەیجی سەرۆکی حکوومەتدا بەکارهاتووە، بەرانبەرە بە مووچەی ٢٥٠ هەزار دیناری ٢٤٦ خاوەن پێداویستی تایبەت.
ئەمە نمونەیەکی بچووکی ئەو پارانەیە کە رۆژانە لە رێگەی سپۆنسەرکردنی فەیسبووکەوە لەلایەن کەسایەتی و حیزبەکانەوە بەکاردێت.
لەمەودوا رۆژانە لە زنجیرە بەدواداچوونێکدا ناو و ئەو پارە زەبەلاحانە دەخەمەڕوو کە لەم رێگەوە خەرج دەکرێن.