کوردستانی
نرخى پشكنینه پزیشكییه‌كان له‌سه‌ر هاوڵاتیی گرانكران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
عه‌لى حه‌مه‌ساڵح، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان به‌ڵگه‌یه‌كى بڵاوكرده‌وه و ده‌ڵێت، دواى پێدانى تاقیگه‌ى نه‌خۆشخانه حكومییه‌كان به كۆمپانیایه‌كى حزبى، نرخى سه‌رجه‌م پشكنینه‌كان گرانكراوه.
ده‌قى نوسینكه‌ى عه‌لى حه‌مه‌ساڵح:
بەڵگەیەکی تر بۆ وەزیری تەندروستی
ئەمەش گەندەڵی و زوڵمێکی دیکە
پشکنینی سیل لە ٢٨ هەزار دینارەوە بۆ ١٤٥ هەزار!
ساڵی ٢٠٢٤ تەندەر کرا..
پشكنینی نه‌خۆشی (سیل ) – tuberculosis كیتى جۆری (TB gold-Quantiferon) خۆی له‌گه‌ڵ كیته‌كه؛ تیوب و كۆنترۆل و هه‌موو شتێكی له‌گه‌له ته‌نها (سرنج نه‌بێ بۆ وه‌رگرتنی خوین كه نرخی سرنج (45 دینار) ره‌ت ناكات.
ئه‌م پشكنینه نرخی كۆمپانیا بۆ تاقیگه‌ی تایبه‌ت به (27,000دیناره)
پار ساڵ بۆ به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی به (28,500 دینار)بوه، به‌لام ئیستا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بو قۆرخکاری گرێبه‌ستی كردوه له‌گه‌ڵ كۆمپانیای بیدكۆ به نرخی (145,000 دینار)!! له یه‌ك پشكنین (116,500 دینار) نرخى بۆ زیاد كراو‌ە، به ناوی پرۆژه‌ی نیشتیمانی!!