ئابووری
جگه له وهرگرتنى مووچه، سبهینێ ئهم توێژهش پاره وهردهگرن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
لە راگەیەنراوێکدا سایلۆی هەولێر، جووتیاران ئاگادار دەکاتەوە كه دابەشکردنی چەکی جووتیاران لە رۆژی یەکشەممە 5ی کانوونی دووەمى 2025، دەستپێدەکات لە زنجیرە 5211 تا زنجیرە 5300 کە گەنمەکانیان رادەستی سایلۆی هەولێر کردووە و لە سایلۆی هەولێر چەک وەردەگرن.
ئهوهش هاتووه "له سایلۆی هەولێر، سبەینێ چەکی پارە لە زنجیرە 1101 تا 1200 دەدرێت بەو جووتیارانەی کە گەنمەکانیان رادەستی سایلۆی کۆیە کردووە و پارەکانیان لە بانکی بەحرکە وەردەگیرێت".
له راگەیەنراوەکەدا ئاماژهى بهوهشكردووه "ئەو کەسەی چەکی بەناوە دەبێت خۆی ئامادەبێت، یاخود بریکارنامەی (وەکالە) پەسەندکراوی ئەم ساڵ بێت، ئەگەر خاوەن چەک وەفاتی کردبێت، دەبێت دابەشنامەی (شرعی یان یاسایی) بهێنێت لەگەل بریکارنامەی گشت واریسەکان".
روونیشیكردووهتهوه "کاتی وەرگرتنەوەی چەکیش کاتژمێر 9ی بەیانی تا وەکو 1 ی دوای نیوەرۆ دەبێت".
ئهمه لهكاتێكدایه، تاوهكو ئێستا لەسەر ئاستی پارێزگاى ههولێر نزیکەی 600 جووتیار ماوه پارەی گەنم وەربگرن و سبەینێ 200 جووتیاریان دهتوانن پارەکانیان وهربگرن.
پ ح ع