عیراقی
دەزگای ئاسایشی عیراق و هەرێم چهند داعشێك دهستگیر دهكهن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
چوار ئەندامی داعش له چوارچێوهى شانە نووستووەکانی رێکخراوەکە له لایهن هێزە ئەمنییەکانی عیراق و هەرێمی کوردستانهوه دەستگیر كران كه بهپێى یاسای تیرۆر داواکراوبوون و تۆمەتبارن به ئەنجامدانی هێرش بۆ سەر هێزە ئەمنییەکان و هاوڵاتییانی مەدەنی.
له راگهیهندراوێكدا دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عیراق رایگهیاندووه "بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، چوار ئەندامی داعشیان دەستگیرکردووە، دووانیان لە (ویلایەتی ئەنبار)ی رێكخراوەکە و لەبواری بەرهەمهێنانی مووشەک و کەرەستەی سەربازیدا کاریانکردووە، دووانەکەی دیکەش لە (ویلایەتی نەینەوا و دیجلە)ی داعشدا ئەندام بوون و بەشداربوون لە ئەنجامدانی هێرشی تیرۆرستی بۆ سەر هێزە ئەمنییەکان و هاوڵاتییانی مەدەنی".
ئاماژهى بهوهشكردووه "تۆمەتبارەکان بەڵگەنامەی ساختەیان بۆ هاتوچۆکردن بەکارهێناوە تا لە چاودێریی هێزە ئەمنییەکان دووربن".
روونیشیكردووهتهوه "هەر چوار تۆمەتبارەکەش رەوانەی دادگا کراون تاوەکو بەپێی تۆمەتەکانیان سزا بدرێن".
پ ح ع