کوردستانی

حكومه‌تى هه‌رێم هۆكارى كێشه‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


حكومه‌تى هه‌رێم هۆكارى كێشه‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانه‌

مه‌ودا میدیا-

ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى عیراق رایگه‌یاند، هۆكارى كێشه‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان به‌ پله‌ى یه‌كه‌م حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌.

کاروان یاروەیس، ئەندامی پەرلەمانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی كوردستان  رایگەیاند "ئۆباڵی کێشەی مووچە بە پلەی یەکەم لە ئەستۆی حکومەتی هەرێمە، چونکە نایەوێت پرسی ناردنی 50٪ی داهاتی ناوخۆ یەکلابکاتەوە".

باسی لەوەشکرد "بۆ هیچ یەک لە پرسەکانی رادەستکردنی داهات و تەوتین حکومەتی هەرێم هەنگاوی نەناوە، ئەمەش هۆکاری چارەسەرنەکردنی کێشەی مووچەیە".

وتیشى "ئەگەر حکومەتی هەرێم پێی وایە دۆخێک دێتە پێشەوە کە لەبەرژەوەندییەتی و سەنگ و قورسایی هەرێم لە بەغدا زیاتر دەبێت، ئەمە خەیاڵە".

لاى خۆیه‌وه‌ نه‌رمین مه‌عروف، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى عیراق به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم به‌نسبه‌ت به‌غداوه‌ نافه‌وتێت، به‌ڵام ده‌بێت حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانیش پابه‌ندبێت و ئه‌ركى سه‌رشانى خۆى جێبه‌جێ بكات".

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کوردستان چۆن سوود لە یەکگرتوو ببینێت؟

لەلایەن عارف قوربانی



News

جێپێی ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

فابریکەکردنی ئەحمەد شەرع

لەلایەن سەردار عەزیز