ئابووری

مووچه‌ى مانگى 12 نادرێت به‌ مووچه‌خۆرانى هه‌رێم؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


مووچه‌ى مانگى 12 نادرێت به‌ مووچه‌خۆرانى هه‌رێم؟
مه‌ودا میدیا-

تاوه‌كو ئێستا چاره‌نووسى مووچه‌ى مانگى 12 نادیاره‌ و ئه‌گه‌رى هه‌یه‌ نه‌درێت به‌ مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان و پاشه‌كه‌وت بكرێت.

به‌پێى قسه‌ى دوو سەرچاوە لە ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان كه‌ بۆ کەناڵ8 لێدوانیان داوه‌، رایانگه‌یاندووه‌ "ئەگەر بەغداد جگە لەو 441 ملیار دینارەی رەزامەندیی لەسەر داوە، پارەی دیکە نەنێرێت، ئەوا بە ئەگەری زۆرەوە مووچەی مانگی 12ی مووچەخۆرانى هەرێمی کوردستان پاشەکەوت دەکرێت".

راشیانگه‌یاندووه‌ "حکومەتی هەرێم کورتهێنانی مووچەی مانگی 12 بە داهاتی ناوخۆ پڕناکاتەوە، لەبەرئەوە لە دوای تەواوبوونی پشووەکانی سەری ساڵ دەست بە هەوڵەکانی دەکاتەوە بۆ رازیکردنی بەغداد تاوەکو پارەی دیکە بنێرێت و چارەنووسی مووچەی مانگی 12ی پێ یەکلابکەنەوە".

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌، بەپێی زانیارییەکان، بەغداد به‌ نیاز نییه‌ هیچ بڕه‌ پاره‌یه‌كى دیکە بنێرێت جگە لەو 441 ملیار دینارەی رەزامەندیی لەسەر داوە.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan