ئابووری
بانكێك بۆ دابه‌شكردنى مووچه میكانیزمێكى نوێ به‌كار ده‌هێنێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
له ئاگادارینامه‌یه‌كدا بانکی شارەزوور رایگه‌یاندووه "لە پێناو دروستنەبوونی قەرەباڵغی و بۆ ئه‌وه‌ى بە شێوەیەکی ئاسانتر مووچە وەربگیرێت، لە رۆژی یەکشەممەدا بە میکانیزمێکی نوێ مووچەی خانەنشینانی شارستانی و خانەنشینانی سەربازیی دابەشدەکات".
میکانیزمه نوێیه‌كه‌ى خستووه‌ته‌ڕوو، كه له کاتژمێر8:00ی بەیانی تاوەکو کاتژمێر1:00ی دوای نیوەڕۆ مووچەی (خانەنشینی شارستانی و وارسی شەهیدان و ئەنفالکراوان و خاوەن پێداویستی تایبەت دابەشدەکرێت.
روونیشیكردووه‌ته‌وه "لە کاتژمێر1:00ی دوای نیوەڕۆ تاوەکو کاتژمێر3:00ی دوای نیوەڕۆ مووچەی خانەنشینی(پێشمەرگەی دێرین و ئەیلوول و گوڵان) دابەشدەکرێت".
بانکه‌كه، بۆ ئەوەی قەرەباڵغی دروستنەبێت داواشى كردووه لە خانەنشینانی (پێشمەرگەی دێرین و ئەیلوول و گوڵان) لە کاتژمێر1:00ی دوای نیوەڕۆ سەردانی بانك بکەن، لەبەرئەوەی ئەو کاتە ناسنامەی مووچەیان لێوەردەگیرێت".
ئه‌مه له كاتێكدایه، به‌پێى راگه‌یه‌ندراوى وه‌زاره‌تى دارایی حكومه‌تى هه‌رێم له باره‌ى دابه‌شكردنى مووچه‌وه، رۆژی یەکشەممە 5ی 1ی 2025 مووچه‌ى خانەنشینان دابه‌شده‌كرێت.
پ ح ع