کوردستانی
مه‌رزى باشماخ داناخرێت و كراوه ده‌بێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رى گومرگى مه‌رزى باشماخ رایگه‌یاند، به‌هۆى سه‌رى ساڵه‌وه مه‌رزه‌كه داناخرێت و كارى بازرگانیى و ئاڵوگۆڕ به‌رده‌وام ده‌بێت.
شاخەوان بەکر، بەڕێوەبەری گومرگی دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ به مه‌ودا میدیاى راگەیاند "پشووەکانی سەری ساڵ کاریگەری لەسەر جوڵەی بازرگانیی لای ئێمە نابێت و مه‌رزه‌كه كراوه ده‌بێت".
وتیشى "له رۆژانى سه‌رى ساڵ له مه‌رزه‌كه كراوه‌یه به رووى بازرگانان و ئاڵوگۆِرى بازرگانى".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له سێشه‌ممه‌ى هه‌فته‌ى پێشووه‌وه پشووى سه‌رى ساڵى راگه‌یاندووه‌و چه‌ندین فه‌رمانگه‌ش به‌هۆى جه‌ڵتى كۆتایی ساڵ كاركردنیان راگرتووه.
ع