کوردستانی
زانیاریی لەبارەی ئاگرەکەی ناحییەی رزگاری
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، لە ناحیەی رزگاریی سەر بە قەزای کەلار، بەهۆی گڕگرتنی بانزینەوە خانویەک و ئۆتۆمبێلێک سوتان و دوو کەسیش برینداربون.
ئیبراهیم محەمەد، وتەبێژی بەرگری شارستانی گەرمیان رایگەیاند "لە ناحیەی رزگاریی سەر بە قەزای کەلار هاوڵاتییەک کە کاری بەنزین فرۆشتن بووە، بە ئۆمبێلەکەی کە چەند دەبە بانزینێکی تێدابوە هاتوەتە ماڵەوە و ئۆتۆمبێلەکەی بردوەتە حەوشەی ماڵەوە".
وتیشی، "بە ماتۆڕی کارەبایی ویستویەتی دەبە بەنزینەکان بەتاڵ بکات، لەوکاتەدا گڕی گرتوە و ئۆتۆمبێلەکەی و ماڵەکەی سوتاون".
ئەوەشی خستەڕوو "بەهۆی روداوەکەوە ئەو هاوڵاتییەو ئەندامێکی دیکەی خێزانەکەی برینداربون و رەوانەی نەحۆشخانە کراون".
ع