کوردستانی
تهندروستیی به كۆمپانیا دهكرێت و مهسرور بارزانیش بێدهنگه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
عهلى حهمهساڵح، ئهندامى پهرلهمانى كوردستان لهبارهى پێدانى تاقیگهى نهخۆشخانه حكومییهكان به كۆمپانیایهكى كهرتى تایبهت ههموو شتێكى ئاشكراكرد و دهڵێت، مهسرور بارزانى هیچ ههڵوێستى نییه و بێدهنگه.
نامهكهى عهلى حهمهساڵح:
دوای ئەم نامە
مەسرور بارزانی، هەڵوێستی چی دەبێت.
بردنی زیاتر لە سەد ملیارو مەترسی سەرهەڵدانی نەخۆشی مەترسیدار..
وەزیری تەندروستی دەڵێ: ئەم تاوانە گەورەم بە ڕازامەندی “سەرۆک حکومەت” کراوە…
چەندین ڕۆژە لەگەڵ ژمارەیەک پسپۆڕ سەرقاڵی لێکۆڵینەوەو بەدواداچونین..
بۆ ئەو گرێبەستە قۆرخکاریەی کە کڕینی پێداویستی تاقیگە بۆ ماوەی(١٠ ساڵ) دراوە بە یەک کۆمپانیا.
جگە لە بردنی دەیان ملیار دیناری داهاتی گشتی؛ مەترسی گەورە لەسەر تەندروستی خەڵک دروستدەبێت.
پوختە:
١-گرێبەستێکی قۆڕخکارییە کە دوور لە یاسای تەندەر ، بە بێ بانگەواز کردن و پێشبڕکێی نرخ و کوالێتی کراوە، بە ڕاستەوخۆ گرێبەست لەگەڵ یەک کۆمپانیا کراوە.
کە کۆمپانیایەک بەبێ بانگەواز و بەبێ منافەسەی نرخ و کواڵتی (کە ئەمە دژی قانونی عقودی عراقیه) گرێبەستێکی (١٠ساڵ) ەی بۆ بکرێت..
بەرزترین نرخ لێئەدات و نزمترین کواڵتیش ئەهێنێت.
٢- بە پێی گرێبەستەکە تێچووی شیکارییەکان لەسەر بودجەی بەڕێوبەرایەتییە گشتییەکانە..
٣- ئەو کۆمپانیایەی ئەم گرێبەستەی پێدراوە! چوار مانگە دامەزراوە و تەنها بۆ ئەم گرێبەستە دایانمەزراندووە! و خۆی خاوەنی هیچ وەکالەتێک نییە! تەنها لە کۆمپانیایەکی ناوخۆی دەکڕێتەوە کە ناوی بارکۆفارمایە! کە ڕوونە هی کێیە!
نرخەکەی دە هێندە و بیست هێندە دەکات و دەیفرۆشێتەوە بە حوکمەت .
٤- ئەو نرخانەی هەندێک لە شیکاریەکانی ئەم گرێبەستە نوێیەی پێکراوە سەد هێندە زیاترە نرخی ئەو شیکارییە کە پێشتر بەڕێوبەرایەتیەکان گرێبەستیان کرد بوو، بۆ نموونە: شیکارێکی سادەی میز کە ساڵانە زیاتر لە ٣٤٠٠٠٠ شیکاری دەکرێت پێشتر لە بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی گرێبەستی پێکرد بوو نرخی شیکاریەک بە ( ١٨ دینار ) بوو بەڵام ئێستا بە ( ٢٤٢٥ دینارە)!
شیکاری گورچیلە و جگەر کە ساڵانە تەنها لە سلێمانی زیاتر لە ٥٧٠٠٠٠ شیکاری دەکرێت بە ٤٦٠ دیناربوو، لەم گرێبەستە بە ٢٩١٠ دینارە ، وە تەنانەت نرخی زۆرینەی شیکاریەکان لە تاقیگە ئەهلیەکاندا زۆر هەرزانترە لەم گرێبەستەی کە ئێستا کراوە!
بۆ نموونە چەندین شیکاری شێرپەنجەیی ( Moleculer ) لە تاقیگە ئەهلیەکاندا دە هێندە هەرزانترە لەم گرێبەستەی کە ئێستا پێی کراوە ..
٥- ئەگەر ئەم گرێبەستە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە کە پێیی ئاماری ئەو شیکاریانەی کە تەنها لە بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، ساڵانە تەنیا لە سلێمانی زیاتر لە چل و هەشت ( ٤٨ ) ملیار دینار بە هەدەر دەچێت! لە دهۆک و هەولێر زۆر زیاتر! کە هیچ بودجەیەکی حوکمەت ناتوانێت ئەو پارەیە دابین بکات! کە پێشتر ئەو نرخانە چەندین قات هەرزانتر بوو ئینجا بودجە ساڵانە بەشی نە دەکرد!
بۆیە بەرزی ئەم نرخانە حوکمەت ناچار دەکات یان دەبێت تاقیگە حکومیەکان دابخرێن یان دەبێت پارەی تێچووی شیکاریەکان لە خەڵک وەربگیرێتەوە .
٦- پێشتر حوکمەت گرێبەستی لەگەڵ چەندین بڕاندی گەورەدا کردبوو کە لە یەکەم دووەمەکانی جیهان بوون لە بڕاندی ئەڵمانی و ئەمریکی (Roch و ABBOTT) ، ئێستا ئەم گرێبەستە لەگەڵ بڕاندی ئیتاڵی دەرەجە دوودا کراوە! کە سەرەڕای گرانی نرخەکەی کوالێتی ئەنجامی شیکارییەکان چەندین قات نزم دەبێتەوە، بۆ نمونە زۆر ترسناکە بەهۆی دابەزینی کواڵتی شیکارییەکانەوە کە دراوە بە کۆمپانیایەکی کوالێتی نزمی ئیتاڵی بە ناوی لیازۆن بەتایبەتی شیکاری ڤایرۆساتی بانکی خوێن کە خوێن ئەدات بە مناڵانی پالاسمیا و نەخۆشی شێرپەنجە و گەورە و بچوکی خەڵک کە نەشتەرگەری بۆ ئەکرێت یان خوێنی تێدەکرێت کە سەرەڕای نەخۆشییەکەی ڕەنگە بەهۆی خوێنەکەوە تووشی ڤایرۆسی جگەر تەنانەت ئایدزیش ببێت!!
ئیتر بزانە چەند کەس گیرۆدەی نەخۆشی ڤایرۆسی ئەبێت یان ڕەنگە چەند کێشەی کۆمەڵایەتی سەر هەڵبدات ، کە هەر بۆ زانیاریتان ئەو کۆمپانیایە ناوی نییە لە ڕێبەری WHO بۆ شیکاری ڤایرۆساتی بانکی خوێن کە ناوی ئەو براندانە دیاری کراوە کە باوەڕپێکراون بۆ ئەو شیکارییە!
هەروەها پێش ١٠ ساڵ لەمەو پێشتر ئەو ئامێرە لە بانکی خوێن لابردرا! لەبەر هەڵەی زۆری لە ئەنجامی شیکارییەکان و دەرنەچوونی لە کواڵتی کۆنترۆڵ..
کێشەی ئەو ئامێرە ئەوەبوو کەسێک بیوستایە خوێن بدات ئەگەر هەڵگری ڤایرۆسی جگەر یان ئایدز بوایە واتە Positive بێت ئەو بە Negative نەتیجەی دەرەکرد کە خوێنەکەت بکردایە نەخۆشێکەوە یەکسەر تووشی نەخۆشییەکەی ئەکرد ، یعنی ئەم گرێبەستە بچێتە جێبەجێکردنەوە ئیتر ناتوانین سیقە بە خوێن بکەین و بکرێتە کەسەوە لە ترسی ڤایرۆس!
ع