عیراقی

عیراق هاوکارییەکانی بۆ غەززە و لوبنان راگرت

مەودا میدیا - سلێمانی |


عیراق هاوکارییەکانی بۆ غەززە و لوبنان راگرت
مەودا میدیا-

هەوڵەکانی عیراق بۆ کۆکردنەوەی هاوکاریی بۆ خەڵکی فەلەستین و لوبنان دوای  هێرشەکانی ئیسرائیل، بۆ ماوەی چەند مانگێک بەردەوام بوو، بەڵام لەئێستادا راگیراوەو بەرپرسێکی حکومەتیش هۆکارەکەی ئاشکرا دەکات.

زەیدان خەڵەف ئەلعەتوانی، راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عیراق بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند "لەئێستادا یارمەتییەکان بۆ غەززە و لوبنان بەهۆی نەبوونی رێگای وشکانی یان ئاسمانی راگیراون".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "یارمەتی فریاگوزاری بۆ لوبنان و غەززە بە سوریادا تێدەپەڕێت، بەڵام بەهۆی نەبوونی رێڕەوی ئاسمانی یان وشکانیی وەستاوە و لەئێستادا هیچ دەرچەیەک نییە بۆ گەیشتن بە غەززە و لوبنان".

ئەوەشی خستەڕوو "هەر لە سەرەتای قەیرانەکانەوە حکومەتی عیراق هەزاران تۆن هاوکاریی لە بواری تەندروستیی و فریاگوزاریدا بۆ لوبنان و غەززە ناردووە".

وتیشی "پێش رووداوەکانی سوریا حکومەتی عیراق بە چەندین شێوە هاوکاریی ئاوارە لوبنانییەکانی کردووە بەڵام ئێستا سنوورەکان داخراون و ناتوانن بەردەوامی بە ناردنی هاوکارییەکان بدەن".

ب ح

Qaiwan
Qaiwan