عیراقی

تاوانبارێکی تری کۆمەڵکوژییەکەی سپایکەر دەستگیرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


تاوانبارێکی تری کۆمەڵکوژییەکەی سپایکەر دەستگیرکرا
مەودا میدیا-

دەزگای هەواڵگریی عیراق دەستگیرکردنی تیرۆریستێکی داعشی لە دەرەوەی عیراق راگەیاند، کە لە ساڵی 2014دا دەستی لە کۆمەڵکوژییەکەی سپایکەر هەبووە.

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عیراق رایگەیاند "یەکێک لە ئەنجامدەرانی کۆمەڵکوژییەکەی سەربازگەی سپایکەر لە دەرەوەی سنوورەکانی عیراق دەستگیرکراوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "تاوانبارەکە فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە لەلایەن دەسەڵاتی دادوەریی عیراقەوە".

ئەوەشی خستەڕوو "تاوانبارەکە بەشداربووە لە کوشتنی هاوڵاتییانی عیراق و کۆمەڵکوژییەکەی سەربازگەی سپایکەر".

ئەمە لە کاتێکدایە، دوای داگیرکردنی موسڵ لەلایەن داعشەوە لە حوزەیرانی 2014، شاری تکریتی داگیرکرد، تەنها لە سەربازگەی سپایکەر، هەزار و 700 سەربازیی عیراقی تیرۆر کرد.

ب  ح



Qaiwan
Qaiwan