عیراقی

هێرشەکان لە عیراقەوە بۆ سەر ئیسرائیل راگیراوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هێرشەکان لە عیراقەوە  بۆ سەر ئیسرائیل راگیراوە
مەودا میدیا-

بەرپرسێکی عیراق ئاشکرای دەکات کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا ،محەمەد شیاع سودانی ئاگادارکردووەتەوە کە پێویستە چەک تەنها لە دەستی دامەزراوە ئەمنییەکانی دەوڵەتدا بێت.

مەحمود مەشهەدانی، سەرۆكی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند "بەغدا لە ململانێیەکانی نێوان ئەمەریکا و ئێران بێلایەنە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەرغەززە و لوبنان بووەهۆی وەڵامدانەوەی گرووپە چەکدارەکانی عیراق بۆ سەر تەلئەبیب".

ئەوەشی خستەڕوو "بە فشاری ئەمەریکا هەڕەشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر عیراق راگیراوە".

مەشهەدانی وتیشی "لەئێستادا گرووپە چەکدارەکانی عیراق هێرشەکانیان بۆ سەر ئیسرائیل راگرتووە". 

Qaiwan
Qaiwan