عیراقی

لە پارێزگایەکی عیراق 15 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە پارێزگایەکی عیراق 15 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکرا
مەودا میدیا-

فەرمانگەی تەندروستیی پارێزگای رایدەگەیەنێت کە 15 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە ئاماژەی بەوەشکردووە تووشبوویەکیش گیانی لەدەستداوە.
 
فەرمانگەی تەندروستی بەسرە ئاشکرای کرد "ئەمڕۆ 15 حاڵەتی نوێیی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە بەسرە تۆمار کراوە بەمەش ژمارەی تووشبووان بۆ 189کەس بەرزبووەتەوە".

ئاماژەی بەوەشکردووە "ئەمڕۆ تووشبوویەکی دیکەش گیانی لەدەستداوە بەمەش ژمارەی گیان لەدەستدا بۆ 16 کەس بەرزبووەوە، هەروەها شەش تووشبوو چاكبوونەتەوە و بەمەش ژمارەی ئەو کەسانەی چاکبوونەتەوە گەیشتە 83 کەس".
Qaiwan
Qaiwan