عیراقی

مەشهەدانی داوای كۆبوونەوەیەكی بەپەلە دەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەشهەدانی داوای كۆبوونەوەیەكی بەپەلە دەكات
مەودا میدیا-


ئەمڕۆ پێنجشەممە 2025/1/2، سەرۆكی پەرلەمانی عیراق داوای كۆبوونەوەیەكی نائاسایی پەرلەمانی کرد بۆ درێژكردنەوەی تەمەنی ئەنجومەنی كۆمسیاران.

کەناڵی ئەلمەسرا رایگەیاند "مەحمود مەشهەدانی، سەرۆكی پەرلەمانی عیراق داوای لە ئەندامانی پەرلەمان کردووە کە رۆژی یەكشەممە، ئامادەبن بۆ كۆبوونەوەیەكی نائاسایی پەرلەمان".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "کۆبوونەوەکەی پەرلەمان بە مەبەستی درێژكردنەوەی تەمەنی ئەنجومەنی كۆمسیارانی سەر بە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراقە".

ئەوەشی خستەڕوو "مەشهەدانی داوایكردووە كۆبوونەوە نائاساییەكەی پەرلەمانی عیراق، كاتژمێر 1:00ی دوا نیوەڕۆی رۆژی یەكشەممەی داهاتوو ئەنجامبدرێت".

وتیشی "کۆبوونەوەکەی پەرلەمان، بۆ ئەوەیە كە ئەنجومەنی كۆمسیاران و كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان بتوانن سەرپەرشتی هەڵبژاردنی داهاتووی عیراق بكەن، كە بڕیارە پێش كۆتایی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت".

ب ح

Qaiwan
Qaiwan