عیراقی
تیرۆریستێکی مەترسیدار دەستگیرکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2025/1/2، هەواڵگری سەربازیی عیراق تیرۆریستێکی دەستگیرکرد کە وەک (گواستنەوەی سەرەکی) لەنێوان ئەندامانی داعش لەسنووری پارێزگاکان کاریکردووە.
هەواڵگری سەربازیی عیراق رایگەیاند "ئەو تیرۆریستەی داعش کە هێزەکانیان لە قەزای حەویجەی سەربە پارێزگای کەرکوک دەستگیرییان کردووە لەلایەن دەسەڵاتی دادوەریی عیراقەوە داواکراو بووە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "ئەو تیرۆریستە لە ریزەکانی داعش وەک (گواستنەوەی سەرەکی) بۆ شانە تیرۆریستییەکان بە رێگەی جۆراوجۆر کاریکردووە".
ئەوەشی خستەڕوو "تیرۆریستەکە، خۆراک، پێداویستی پزیشکی، کەرەستەی سەربازیی و کەرەستەی جۆراوجۆری لەنێوان شارەکان بۆ شانە نهێنییەکانی داعش گواستووەتەوە".
ب ح