عیراقی

ساڵی رابردوو نزیکەی شەش هەزار کەس دەستگیرکراون

مەودا میدیا - سلێمانی |


ساڵی رابردوو نزیکەی شەش هەزار کەس دەستگیرکراون
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ شەممە 2025/1/4، دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عیراق ئاماری کاروچالاکییەکانی بە هاوبەشی لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکان بۆ ساڵی رابردوو بڵاوکردەوە.

ئەرشەد ئەلحەکیم، وتەبێژی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عیراق رایگەیاند "ساڵی رابردوو پێنج هەزار و 600 کەس بە تۆمەتی تیرۆر دەستگیرکراون".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ساڵی رابردوو شەش هەزار زانیاریی لەسەر جوڵەی گرووپە تیرۆریستییەکان دراوە بە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان".

ئەوەشی خستەڕوو "ساڵی رابردوو، سێ بۆ چوار ئۆپراسیۆنی تایبەت بە کوشتن و دەستگیرکردنی تیرۆریستان ئەنجامدراوە، کە یەکێک لە چالاکییەکان کوشتنی سەرکردەی تیرۆریستەکان محەمەد عەبدولمەلیک تەها بوو لە قەزای داقوقی سەربە پارێزگای کەرکوک".

ب ح

Qaiwan
Qaiwan